20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ئێران ئامادەکاری تەواوی بۆ لێدان لە ئیسڕائیل کردووە

وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاوەڕاونی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەكەن، سەرچاوە ئیسرائیلییەكانیش دووپات لەوە دەكەنەوە، ئێران هەنگاوی گەورەی لە ئامادەكاریی مووشەكی و دڕۆنی ناوە. هاوكات كۆشكی سپی بەپێی ئەو راپۆرتانەی بەدەستی گەیشتووە ئێران لەم هەفتەیە هێرش دەكات.

ئێران بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماسی داوە، بەڵام هێشتا لە دڵەڕاوكێدایە چۆن ئەو هێرشە بكات و خۆی یەكلا نەكردووەتەوە، بەڵام رۆژنامەی (بارك رافید)ی ئیسرائیلی، زانیاری لە سەرچاوەیەكی بالای ئیسرائیل وەرگرتووە و دەڵێت: ئێران هەنگاوی گەورەی ئامادەكاریی سیستەمی مووشەكی ناوە و دڕۆنەكانی ئامادە كراون.

لە ناو راپۆرتی رۆژنامەكەدا بەرپرسانی ئیسرائیلی و ئەمریكی دووپاتیان لە هەنگاوی گرنگی ئێران كردووەتەوە و گووتوویانە: ئامادەكارییەكان گەورەترە لەو هێرشەی ئێران لە مانگی چوار كردییە سەر ئیسرائیل.

هاوكات ئەمرییەكان و ئیسرائلییەكان، كاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەدیاریكراوی نازانن.

لەلایەكی دیكەوە جۆن كێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، لە لێداونێكی نووسراوی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كردووە، پێشبینی دەكرێت، هێرشەكەی ئێران و گرووپە چەكدارەكانی ئەم هەفتەیە بۆ سەر ئیسرائیل بكرێت.

كێربی روونی كردووەتەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا، گۆڕانكاری لە هێزی ئەمریكا لەناوچەكەدا كردووە. گوتەبێژ دەڵێت: پێویستە ئەمریكا خۆی بۆ هێرشی گەورەی ئێران ئامادە بكات.

كەمێك پێش ئیستا جۆ بایدن و سەرۆكانی ئەورووپا داوایان لە ئێران كرد لە هەڕەشەكان پاشگەز ببێتەوە.

دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی روو هەڵچوون و تەقینەوەی شەڕێكی فراواندایە، تا ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەكان ئەنجامیان نەبووە و تەنیا داوا لە ئێران دەكرێت هێرشەكەی سنووردار بێت، بەڵام دوێنی، وەزیری دەرەوەی ئێران، گوتی: تۆڵەكردنەوەی و وەڵامدانەوە مافی خۆمانە و هێرشەكە یەكلاكەرەوە دەبێت.

ئەمانەش هەن

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

Abduljabar Ali

راگەێندراوێک لە وەزارەتی پیشمەرگەوە

mohammed

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

mohammed