له میانى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، سه‌رۆكی ئێران به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل نه‌رمى ده‌نوێنێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ واشنتۆن گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ین.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكى ئێران كه به‌سه‌ردانێك له نیویۆركى ئه‌مریكایه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانى كۆمكارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند: “هه‌وڵناده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى بۆمبی ئه‌تۆمی، ئه‌و جۆره چه‌كه له باوه‌ڕه سه‌ربازییه‌كانى ئێمه‌دا نییه”.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا، نه‌رمى به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا نواند و گوتی: “ئاماده‌ین بۆ وتوێژكردن له گه‌ڵ واشنتۆن و ناكۆكییه‌كان ولاوه بنێین، به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به پهیمانهكانییهوه”.
پزیشكیان له درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرووپه میلیشیاكانى نزیك له ئێران، گوتی: “هاوپه‌یمانه‌كانمان فه‌رمان له ئێمه‌وه وه‌رناگرن، بڕیاره‌كانیان به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆیانه بۆ به‌رگریكردن”.
سه‌رۆكى ئێران سه‌باره‌ت به شه‌ڕى ئیسرائیل، گوتی: “ئاماده‌ین هه‌موو چه‌كه‌كانمان وه‌لاوه بنێین، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئیسرائیل تا چه‌ند ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان كار بكات”.