20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ئەمەریكا بۆ ئێران: وەڵامێكی بەهێز و توندتان دەدەینەوە

ئەمەریكا پەیامێكی توندی ئاراستەی ئێران كردووە و لە ئەگەری ھێرشی تۆڵەنكردنەوە بۆ سەر ئیسڕائیل، وڵامێكی بەهێز و توندیان بۆی دەبێت.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرنال) لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی گواستییەوە: پەیامێكمان ئاراستەی ئێران كردووە، لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەكردنەوەی گەورەدا بۆ سەر ئیسڕائیل، وەڵامێكی بەهێز و توندتان دەدەینەوە.

هەروەها گواستییەوە: لە پەیامەكەدا بە دەسەڵاتدارانی ئێرانمان راگەیاندووە، ئەگەر هێرشی تۆڵەكردنەوەكەتان بۆ سەر ئیسڕائیل گەورە بێت، ئەوا دۆخەكە مەترسیدار دەبێت.

بەرپرسە باڵاكەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشداوە كە وەڵامەكەیان بۆ ئێران تەنیا لەرووی سەربازییەوە نابێت، بەڵكو ئەو وڵاتە دووچاری سزایەكی گەورەی ئابووری و ناسەقامگیری دۆخی ناوخۆ و چەندان سزای تر دەكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێران بە فەرمانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی، خۆی بۆ هێرشێكی گەورەی تۆڵەكردنەوە ئامادەكردووە.

تۆڵەكە بۆ كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسە كە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لە هێرشێكدا لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا.

ئیسماعیل هەنییە بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری نوێی ئێران، سەردانی تارانی كردبوو و لە شوێنی مانەوە و مێواندارێتیدا هاتە كوشتن.

ئەمانەش هەن

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بۆ جاری سێیەم درێژکرایەوە.

aso

ڕاگەیاندراوێکی گرنگ لە گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

mohammed

رێبەر ئەحمەد: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

mohammed