حكوومهتی ههرێمی كوردستان رەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دا. دوای بڕیارەکانی کۆبوونەوەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران و، ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە به ژمارە (سهد و چل ) لە بیست و پێنجی ئهیلوولی ئهمساڵ، هاوکات بۆ بەرژەوەندیی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی بڕیاری بە هەمیشەیبوونیانی دا. لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەستدا ئاماژه بۆ ئهوهكراوه، فەرمانبەرانی گرێبەست، بەپێی ئەو مەرج و پێداویستی و پێوەر و رێکارە یاساییانەی کە لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەم بابەتە جێبەجێ دەکرێت، دەبنە هەمیشەیی. بهگوێرهی نووسراوهكهی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان تێچووی دارایی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، هەمان تەرخانکراوی ئێستایان دەبێت کە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا پەسند کراوە، وەک تەرخانکراوی دارایی میلاکی فەرمانبەرانی گرێبەست کە تۆماری بایۆمەترییان ئەنجام داوە و خاوەنی ژمارەی وەزیفین، هەروەها سوود لە پلەی چۆڵی وەزیفی بەهۆی جووڵەی میلاکاتەوە وەردەگیرێت.