چەکدارانی پە *کە*کە پەلاماری خاڵێکی پێشمەرگەیاندا
خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە کەوتەبەر پەڵاماری روکێتی چەکدارانی پە*کە*کە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند” ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی پە*کە*کە لە چیای مەتینی باشووری کوردستان بە روکێت پەلاماری خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگەیاندا”.
لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشە سەرچاوەکە رایگەیاند” لەبەر ئەوەی رووکێتەکان لە دوورەوە ئاراستەی بنکەکە کرابوون هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو”.