20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

باڵیۆزی ئێران لە عێراق: سەرۆک بارزانی وەک سەرکردەیەکی گەورە ڕۆڵێکی گرنگی لە پڕۆسەی سیاسیدا هەیە

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگرنگییەوە لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەڕوانێت و هیوای خواست سەردانەکە ببێتە هۆکاری چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێرداوەکان و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.

 ڕۆژانی 3 و 4ی تەممووزی 2024، سەرۆک بارزانی بە سەردانێک لە بەغدابوو، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو، لەنێویاندا لەگەڵ محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبووەوە، جگە لە چەند پرسێک، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.

محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەبارەی گرنگی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی ,ڕایگەیاند: “هیوادارم سەردانەکەی ببێتە هۆکارێک بۆ یەکلاکردنەوەی زۆرێک لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق”.

محەمەد کازم ئال سادق، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سەردانەکەی کاک مەسعود هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتووری و سیاسی و ئەمنییەکان، کێشەیەکی تایبەت لەنێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستاندا نییە، تەنیا کێشەیەکی ئەمنی هەبوو کە ئەویشمان لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی چارەسەر کرد و ئەنجامی باشی هەبوو و بە ئاراستەیەکی دروستیشدا دەڕوات.

سەبارەت بە بە پێگەی و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: بەڕێز مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی گەورە و گرنگە لە عێراق، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پڕۆسەی سیاسی. بە سروشتی خۆی ئەم سەردانە هاوکار دەبێت لە چارەسەرکردنی هەندێک بابەت، هاوکات کاریگەریی ئەرێنیی باشیشی دەبێت.

دوای کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، هەردووکیان بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و سەرۆک بارزانیش ئامانج و هۆکاری سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ باڵیۆزی ئێران خستەڕوو.

ئەمانەش هەن

کاتی ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم لەگەڵ بەغدا راگەیەنرا

mahir

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

mohammed

وەبەرهێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ سەکەن

Abduljabar Ali