19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

بریاری نوێ دەرچوو بۆ دابەزاندنی دۆلار

بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، خستنە ڕووی دۆلاری گەیاندە بەرزترین ئاست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی 7ی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 280 ملیۆن و 782 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەدا تەنیا 25 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەیە، 255 ملیۆن و 10 هەزار دۆلاریش بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بووە.

بەپێی زانیاریەکان، ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلار بە گشتی و دۆلاری نەختینە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەرزترین رێژەی خستنەڕووی ئەم هەفتەیە بووە.

لە رۆژانی رابردوودا دۆلاری نەختینە لەخوار 15 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەسەرووی 25 ملیۆن دۆلارە.

ماوەی هەفتەیەک دەبێت بانکی ناوەندی ئەو بڕە زۆرەی دۆلاری نەخستووەتە ڕوو.

بەرزکردنەوەی فرۆشی دۆلار لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەردەوام له دابەزیندایە.

ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بۆڕسەدا 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 150هەزار دیناری عێراقی بوو، بەڵام ئێستا بە 149 هەزارە.

ئەمانەش هەن

كۆماندۆ كەتنێكی تری نایەوە، قوربانی هەیە

mohammed

بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیا بافڵ تاڵەبانی ناتوانێت لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بکات

mohammed

هاتوچۆی هەولێر: ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە تابلۆی گەشتکردنیان وەرگرتووە.

aso