١.نابێت به هيچ شێوەیەک ئاگر لە پوشوپەڵاشی بەردەم ماڵ یان دەشتودەر و گۆڕستان و باخ و بێستانەکان بەربدەن، چونکە دەبێتە هۆی رووداوی گەورەی ئاگرکەوتنەوە و زیان بە دەروبەر دەگەیەنێت.
٢.نابێت لهكاتى گەشت و سەيراندا ئاگر له دەشت و چيا و شوێنى گەشتكردندا بکەنەوە، کە قەبارەی ئاگرەکە گەورەبێت یان پاشماوەی ئاگر بەجێبهێڵن، چونکە بەهۆی باوە ئاگرەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە.
٣.فڕێنەدانی جگەرە و بەجێنەهێشتنی پاشماوەی خەڵوزی نێرگەلە.
٤.بەکارنەهێنانی یاری ئاگرین لەکاتی سەیراندا، بەتایبەتی لەلایەن منداڵانەوە.
٥.نابێت بە چەکی ئاگرین لە دەشتەکاندا تەقە بکرێت.
٦.فڕێنەدانی بتڵی شوشە و دەبەی ئاو و پاشماوە، یان ماددەی سوتێنەری وەک گاز و بەنزین و نەوت، یان ئەو ماددانەی لە شێوەی جەلین و بۆ کردنەوەی ئاگر و گەشاندنەوەئ خەڵوز بەکاردەهێنرێن.
٧.شۆفێری دەڕاسە نابێت لەناو دەغڵوداندا دەڕاسەکەی چاک بکات، یان لەحیم و کۆسەرە بەکاربهێنێت، یان بە مەبەستی نان دروستکردن ئاگر بکاتەوە، بەڵکو دەبێت لە شوێنێکی دوور لە پوش و دەغڵودانەکەدا بێت و مەترسی نەبێت بۆ کردنەوەی ئاگر.
٨.نابێت ئەوانەی دەچنە نزیک چەم و رووبار و بەنداوەکان مەلە بکەن، یان رێگە بە منداڵەکانیان بدەن لەوێدا مەلە بکەن.
٩.پێویستە دایکان و باوکان لەکاتی گەشت و سەیراندا ئاگاداری ئەو منداڵانە بن کە خاوەن پێداویستی تایبەتن یان داون و ئۆتیزمن، بۆ دووربوونیان لە مەترسی کەوتنە ناو ئاو و خنکان.
١٠.گرنگە گەشتیارانی بیانی و خوارووی عێراق ئاگاداری ئەو شوێنانە بن کە گەشتی بۆ دەکەن، بۆئەوەی توشی هەڵدێران لە شاخ یان خنکان لە ئاودا نەبن، چونکە ئاوی ناوچەکانی کوردستان ساردن و چەند مەلەوان بن ساردی ئاوەکە رەنگە ببێتە هۆی گرژبوونی ماسولکە و دەمار و ببێتە هۆی خنکانیان.