20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

‎بەم جەژنە، شەڕی نێوان کاکە حەمە و عەبدوڵڵای برای دەستیپێکردەوە

وتەبێژی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەو گێرەشێوێنییەی لە مانگی4ی ئەمساڵ رویدا دەرکراوەکان دروستیان کرد، ئەویش سەرکردەی دەرکراوەکان واتە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانە، دەشڵێت، هیچ پەیوەندییەکی بە پارتی سۆشیال دیموکرات نەماوە.

د. فەرهاد تۆفیق وتەبێژی پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی، “ماوەیەکی زۆرە هیچ وەڵامێکمان بۆ ئەو چەواشەکاری و کردەوە نەشیاوانەی دەرکراوەکان نەبوە و لەئاستی ئەوەدانەبون جوابیان بدەینەوە، بەڵام بۆ چەواشەکاریی بەردەوامیان و ئەو بەناو ڕونکردنەوەیەی لە رۆژی 17ی مانگی (حوزەیران/6) بڵاویانکردۆتەوە، چەند خالێک بۆ خەلکی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕو.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئێمە باوەڕمان بەتێگەیشتویی جەماوەر و نوخبەی کوردستان هەیە و لەسەر ئەو بنەمایەشە، کە وتومانە کاروانی خەباتی ئێمە ئەڕوات و ئەوانیش بۆخۆیان بڵێن، بەڵام بەداخەوە وادیارە هەتا ئێستاش لە پەلاماردانی حزب ناکەون و هێشتا بەمانگەشەو هەڵدەشاخێن و بەردەوامن لەچەواشەکار و قسەی نابەجێ و ناتوانن دەستبەرداری درۆو دراو و دزی بهێنن و شۆکی دۆڕان سەرلێشێوانیان بەرینەداون.”

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەدوایی ئەو گێرەشێوێنییەی لەمانگی (نیسان/4)ی ڕابردودا، دەرکراوەکان دروستییان کرد، تەنانەت ئەوەی سەرکردەی دەرکراوەکان، کە وەزیری کاروباری شەهیدانە، زۆر نابەرپرسانە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە هەرچی وتی درۆبو و تەنانەت یەک ڕستەشی ڕاست نەبو.

وتەبێژی پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی کوردستان باسی لەوەشکردوە، “ئێمە دانمان بەخۆماندا گرتوە و ئەو کارە ناشرین و تاوانبارییەی ئەنجامیانداوە، بەجێهێشتوە بۆ دادگاو هیچ جۆرە دەستێوەردانێکمان نەکردوە تا دادگا بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنێت، حزبی سۆسیالیستیش بە پێی یاسایی حزبی سزای زیاتری حزبیان لەسەر جێبەجێدەکات.

وتیشی ، “وەزارەتی کاروباری شەهیدان هیچ پەیوەندییەکی بە حزبی سۆسیاڵ دیموکراتی کوردستانەوە نەماوە و وەزیرەکەشی هەرکارێکی دور لەبەرژەوەندیی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی بوە، بەدەر لەوە یاسا سزای توندی دیاریکردوە بۆ ئەوکەسانەی پۆست و پێگەی حکومی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکاردەهێنن.”

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 17ی مانگی6 نوسینگه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود  رایگەیاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا هێرشیانكرده‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ گوڵه‌خانه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ و ده‌ستگیرنه‌كراون، ئێستاش پڕوپاگه‌نده‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت، “دڵنیام داموده‌زگاكانی ئاسایش له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن و تۆمه‌تباران ده‌ستگیرده‌كه‌ن”

 

ئەمانەش هەن

ئاژانسی ناسا بە نیازە هێڵی ئاسنین لەسەر ڕووی مانگ دروست بکات

Abduljabar Ali

دوای پارێزگار، کورد گەورەترین پۆست لە کەرکووک لە دەستدا

mahir

قەیس خەزعەلی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

mahir