19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

جەخت لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی قوربانییکردن دەکرێت.

پێشبینی دەکرێ بۆ جەژنی قوربانی ئەم ساڵ، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو دەیان هەزار ئاژەڵی گەورە و بچووک لە هەرێمی کوردستان بکرێنە قوربانی.

بۆ ڕێگریی لە فڕێدانی پیسی و پاشماوەکانی ئاژەڵی قوربانی لە شار و شارۆچکەکان  و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان، تیمی تایبەت بەچاودێریی ڕاسپێردراون بۆ سزای سەرپێچیکاران.

سبەی یەکشەممە، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و هاووڵاتییانێکی زۆریش چەند ڕۆژێکە لە مەیدانەکانی ئاژەڵفرۆشان بە کڕینی ئاژەڵی قوربانی ئامادەکاری خۆیان کردووە.

هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ چەندین ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردووتەوە کە قوربانی دەکەن تاکو قوربانیەکی تەندروست بکەن و نەبنە ئازار و هەراسانکردنی هاووڵاتییان و بەفڕێدانی پیسی و پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لە کوچە و کۆڵانەکان.

قوربانیکردن یەکێکە لە سوننەتەکانی ئاینی ئیسلام، ئەو کەسانەی ئاژەڵ دەکەنە قوربانی، بۆ ئەوەی بەخێر و چاکە خوا لە خۆیان ڕازی بکەن، بەڵام قوربانیکردن مەرجی تایبەت خۆی هەیە.

مامۆستایانی ئاینی دەڵێن: ئەگەر قوربانیکردن ببێتە مایەی بێزارکردن و لێکەوتەی خراپیی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان، لە خێری ئەو سوننەتە کەم دەکاتەوە و دوورنییە قوربانییەکەش بە خێر هەژمار نەکرێ.

هەرێمی کوردستان، هەرێمی فرە پێکهاتەی ئاینییە و زۆرینە موسوڵمانە، بۆیە لە جەژنی قورباندا پێشبینی دەکرێ دەیان هەزار ئاژەڵ بکرێتە قوربانی.

بەهۆی مەترسیی ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون و بوونی چەند حاڵەتێکی مردن لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش داوا لە هاووڵاتییان کراوە بە شێوەیەکی تەندروست و لە کوشتارگەکاندا قوربانییەکانیان بکەن.

ئەمانەش هەن

شەڕ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دروست بووە ، بەهۆیەوە 13 کەس بوونە قوربانی.

aso

سیناریۆیەکی شاسوار عەبدولواحید شکستی هێنا

mahir

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەکات.

aso