20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

حیزبی کوردی هەیە، بە هاوکاری هەندێک لایەن کار بۆ دابڕانی ئێزیدییەکان لە کۆمەڵگەی کوردی دەکەن.

پڕۆژەیاساکە لەسەر داوای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) پێشکەش کراوە و لەلایەن یەکێتی و بەشێک لە ئەندامانی میلیشیاکانی له ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئامانجی ، جیاكردنەوەی بەشێكی گەورەی كوردە لە نەتەوەكەی خۆیان و هەمان ئەو پیلانەیە كە ساڵانێكی زۆر لە ڕێگەی تەعریبەوە كاری لەسەر كراوە.

عومەر، ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە : پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕۆڵێکی خراپی هەیە لە هاندانی کوردانی ئێزیدی بۆ ئەوەی بڵێن ئێمە کورد نین.

ڕوونیشیکردەوە، دوای ڕزگارکردنی شنگال لەدەستی داعش ، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەچڕی دەستی بەو کارە کرد. دەشڵێت: سەرنج بدەن هیچ کام لەم ناوەندە ڕۆشنبیری و هونەری و ئیداری و سیاسی و سەربازیانەی کە لە ناوچەکەدا دروستیان کردووە هەڵگری وشەی کوردستان نین.

هەمان سەرچاوە :دابڕینى ئێزدی لە کورد رەنگە لە کورتماوەدا بۆ دژایەتىکردنى پارتى سوودێکى کەمى هەبێت، بەڵام لە دوورماوەدا زیانى گەورەی نەتەوەیی هەیە.“

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: حاڵەتێکی دەگمەن و سەرسوڕهێنەرە کە بزووتنەوەیەکی سیاسی نەتەوەیەک بە ئاشکرا هانی بەشێک لە گەلەکەی بدات بۆ جیابوونەوە لێی.

ئەمانەش هەن

سەدر جارێکی دیکە داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا دەکات

Abduljabar Ali

ژمارەیەک هه‌لی دامه‌زراندن ڕاگه‌یاندرا.

aso

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

Abduljabar Ali