سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لە پارێزگای بەسرە، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەری ‘کاپتاگۆن’دا گرتووە، کە بەشێوەیەکی نامۆ شاردرابووەوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە مێدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاندووە، “لە ناوچەی کێڵگەکانی ئەلنەجمی لە سەفوان دەست بەسەر 60 کیلۆ حەبی کاپتاگۆندا گیراوە، کە بەشێوەیەکی نامۆ وەک پارچە قوماشێکی نەخشێنراو دانرابوو”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “هێزێکی ئەمنی تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە”، هەروەها “تۆمەتبار بەشێک لە کەرەستەکانی سووتاندووە”.