20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

شاندێکی گەشت و گوزاری هەرێم لە ئیماراتە

شاندێكی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە یاوەری ژمارەیەك كۆمپانیای گەشتیاری كوردستان، بەشداریی دەكەن لە پێشانگەی بازاڕی گەشتیاری عەرەبی (ATM) كە بڕیارە لە رۆژانی شەش تا نۆی ئایار لە شاری دوبەی ئیماراتی یەكگرتوویی عەرەبی بەڕێوە بچێت.

پێشانگەكە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری وڵاتان بەڕێوە دەچێت، بە یەكێك لە پێشانگە هەر گرنگەكانی دنیا لە بواری گەشتیاری هەژمار دەكرێت.

هاوكات بۆ یەكەمین جاریشە زیاتر لە ٧٠ كۆمپانیای گەشتیاری و فڕۆكەوانیی هەرێمی كوردستان هاوشانی شاندی گەشتوگوزار، لە ستاندی تایبەت بە هەرێمی كوردستان بەشدار دەبن.

ئامانج لە بەشداریكردن بریتییە لە ناساندن و بەبازاڕكردن بۆ شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستان، ئاشناكردنی بەشدارانی پێشانگە بە سروشت و تەناهیی رۆڵی هەرێمی كوردستان لە بنیاتنانی شارستانی و دروستكردنی پردی پێوەندی لە نێوان كۆمپانیا گەشتیارییەكانی كوردستان و وڵاتانی بەشدار، بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران.

ناوی ستاندی كوردستان: Kurdistan Tourism
ناونیشان لەناو پێشانگە: بەشی Middle East
ژمارەی ستاند؛ ME1335

شایەنی باسە شاندی گەشتوگوزاری كوردستان پێكدێت لە بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، بەڕیوەبەری گشتی پڕۆژەكان، بەڕێوەبەری داهات لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەری كاروباری كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، سەرجەم بەڕێوەبەرانی راگەیاندن و بەبازاركردن لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی (سلێمانی، زاخۆ، گەرمیان، سۆران، هەڵەبجە، راپەڕین)، فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی بەبازاڕكردن لە دەستەی گەشتوگوزار، هەروەها زیاتر لە ٧٠ كۆمپانیای گەشتیاری و فڕۆكەوانیی هەرێمی هەرێمی كوردستان لە ستاندی گەشتوگوزار ئامادەبن

ئەمانەش هەن

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی گرنگی ئاراستە کرد

mahir

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

Abduljabar Ali

رۆمانۆوسكی: وڵاتانی دیكه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

hakar