19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لیستی مووچەی خانەنشینان بە گۆڕانکارییەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت

ئامادەکاری بۆ هاوتاکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان تەواوکراوە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
یاسای ژمارەی 9ـی خانەنشینی ماوەی 10 ساڵە لە عێراق کاری پێدەکرێت، بڕیارە ئەمساڵ بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت، بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایەش مووچەی سەرجەم خانەنشینا زیاد دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کردووە، لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و داوای کردووە ئەم مانگە لیستی خانەنشینان بە گۆرانکارییەوە بۆ بەغدا بنێردرێت.

بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی کوردستان، 227 هەزار و 541 خانەنشین لەم یاسایە سوودمەند دەبن، نزیکەی 50 ملیار دیناریش بۆ کۆی گشتی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت.

 ڕۆژی 3ـی تەمموزی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ عێراق پەسەند کرد.

ئەمانەش هەن

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 7 راگەیەنرا

mohammed

شاخەوان عەبدوڵڵا: لەم دۆخەی ئێستای کەرکووک سەرژمێری ڕەت دەکەینەوە.

aso

نوێترین زانیاری لەسەر گەیشتنی مووچەی فەرمانبەران

mahir