20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

مووچەخۆران لەبارەی وەرگرتنی مووچەکانیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە

سبەی کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ مووچەی 120 هەزار فەرمانبەر و مامۆستا و مووچەخۆر دەچێتە سەر هەژماری بانکیی و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە مووچەی مانگی حەوت وەربگرن.

تیمی پرۆژەی (هەژماری من) رایگەیاند: سبەی چوارشەممە 4ی9ی2024، مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی كارت و ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەمە یەکەم مانگە بەشێک لە مووچەخۆرانی سلێمانی و دهۆک مووچەکانیان لە ڕێگەی پرۆژەکەوە وەردەگرن، لە نێویاندا مامۆستایانی خوێندنی باڵا و پەروەردە.

تیمەكە ئاشكراشی كردووە مووچەکان کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە دەچێتە سەر هەژماری بانکیی بەشداربووان و بە کورتەنامەیەک نزیکەی 120 هەزار مووچەخۆر ئاگادار دەکرێنەوە، كە 103 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و 17 هەزار پێشمەرگە لەم ڕێگەیەوە مووچە وەردەگرن.

روونیشی كردووەتەوە كە ڕێژەی تۆمارکردن لە سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە 96٪ مووچەی 116 هەزار مووچەخۆر هاتووەتە سەر (هەژماری من)، لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێژەی تۆمارکردن گەیشتووەتە 33٪ و مووچەی نزیکەی دوو هەزار و 500 مووچەخۆر هاتووەتە سەر (هەژماری من)، لە سنووری پارێزگای دهۆک رێژەی تۆمارکردن گەیشتووەتە 92٪ و ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی کە مووچەکانیان هاتووەتە سەر (هەژماری من) هەزار و 500 مووچەخۆر پێک دەهێنێت.

لە سەرجەم پارێزگاکان تاوەکوو ئێستا 63 بنکە و 193 ئامێری ATM بۆ ڕاکێشانی پارە دانراون. بەجۆرێک، مووچەخۆرانی پارێزگای هەولێر لە ڕێگەی 56 بنکە و 164 ئامێری ATM ، لە پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی پێنج بنکە و 20 ئامێری ATM، لە پارێزگای دهۆک لە رێگەی دوو بنکە و نۆ ئامێری ATM دەتوانن مووچەی مانگی تەممووز وەربگرن.

هەروەها باسی ئەوەش كراوە، سەرجەم مووچەخۆران لە کاتی سەردانیکردنی ئامێرەکانی ATM لەلایەن بریکارەکانی پڕۆژەی ه(ەژماری من) پێشوازییان لێ دەکرێت و لە ڕاکێشانی پارەکانیان یارمەتیدەر دەبن. هاوکات، فەرمانبەران دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی (هەژماری من) بکەن، لە رێگەی ژمارە 1991 بە ئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لە سەر ئامێرەکانی ATM.

مووچەخۆران دەتوانن لەرێگەی ئەم لینكەوە ناونیشانی سەرجەم بنکە و ئامێرەکانی ATM بە ئاسانترین شێوە بدۆزنەوە:
MyAccount ATMs (July Payment) – جداول بیانات Google

ئەمانەش هەن

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی گرنگی ئاراستە کرد

mahir

راگەیاندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

mohammed

سزای له‌سێداره‌دان بۆ تاوانبارێكی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان دەرچوو

Abduljabar Ali