20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

مۆڵه‌تی شۆفێری تایبه‌ت به‌خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ده‌رده‌كرێت‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی شۆفێری تایبه‌ت به‌ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ده‌رده‌كرێت‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمیش رایده‌گه‌ینێت، به‌چەند مەرجێك رێگه‌ به‌ ده‌ركردنی مۆله‌تی شۆفێری بۆخاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ده‌ده‌ن.

له‌ دوایین رێنوێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه‌، دوابه‌دوای نووسراوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، هەمواری دووەمی ڕێنوێنیی پێدانی مۆڵەتی شوفێری بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دەرچوو.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، له‌و چوارچێوه‌یدا مۆڵەتی شوفێری لە جۆری (بی) بە نابیستان دەدرێ‌ كە رێنوێنییەكان لە مادەی چواری ڕێنوێنی ژمارە سێی ساڵی دووهه‌زار وبیست ودوو هەمواركراودا هاتووە. هه‌روه‌ها بەپێی بڕیاری لیژنەیەكی تایبەت مۆڵەتی شوفێری به‌ خاوەن پێداویستییه‌ تایبەت و كورتەباڵاكان ده‌درێت.

هاوكات راشیگه‌یاندووه‌، دەبێت خاوەن پێداویستیی تایبەت خولی راهێنان و پراكتیكی و تیۆری لە یەكێك لە نووسینگەكانی شوفێری ببینن و خاوەن نووسینگەكانیش ده‌بێت ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئەو جۆرە شوفێرانە دابین بكەن.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ڕێنوێنییەكه‌، ئەگەر شوفێر لە گێڕ ئۆتۆماتیك دەرچوو، نابێت ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی لێ بخوڕێت. هه‌روه‌ها باجێكی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت دروست دەكرێ‌ و بەبێ‌ بەرانبەر پێیان دەدرێ‌، لۆگۆشیان جێگیر دەكرێ‌ لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكان لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، بۆیە پێویستە خاوەن پێداویستی تایبەت، ئۆتۆمبێلی خۆیان هەبێت و لەسەر ناوی خۆیان تۆمار كرابێت .

ئەمانەش هەن

کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە مووچە بەڕێوە دەچێت

mohammed

بەمشەوە ھەواڵێکی دڵتەزێن گەیشت

mahir

زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق هۆکاری سەرەکی پیسبوونی ژینگەى.

aso