20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

مەسرور بارزانی: کاری جددیمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردووە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، “ئیرادەیەکی بەهێزمان بۆ ڕووبەرووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە و کاری جددیشمان بۆ ئەم مەبەستە کردووە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-09-2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی یەکەمین ڕاپۆرتی ستراتیجیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتیی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە؛ بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتارێکی لە ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد، “ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سنووردانان بۆ بەهەدەردانانی سامانی گشتی، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، بۆیە کاری جددیمان کردووە و ڕێکاری پێویستیمان گرتەبەر لە پێناو پەرەپێدانی شەفافییەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

سەرۆکوەزیران ڕوونیشی کردەوە، ڕاپۆرتەکەی دەستەی دەستپاکی بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان؛ “بە هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021، ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پەسەند کرد و هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە لە بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی”.

سەرۆکوەزیران گوتیشی، “وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانيش ڕاسپێردران بۆ بەدوادچوونی جێبەجێکردنی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی ئەم ڕاپۆرتە کە لە مانگی سێی ئەمساڵدا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە لایەن بەڕێز سەرۆکی دەستەی دەستپاکییەوە خرایە ڕوو”.

وەکوو ئەوەی سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی پێ دا، جێی خۆشحاڵییە کە بەشێکی زۆری ئەو داواکاری و ڕاسپاردانەی لەم ڕاپۆرتەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەیان پێدراوە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کاری لە سەر کردوون و پلان و کارنامەی بۆ جێبەجێکردنیان داناوە، لەوانە:

* بەدیجیتەڵکردنی کاروبارەکانی حکومەت و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دیجیتاڵی و هەنگاونان بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنی.

پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاروبارەکانی حکومەت بەردەوامە و بەشێکی گرنگە لە چاکسازییەکانی حکومەت کە بێگومان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە برەودان بە ڕوونی و شەفافیەت و نەهێشتنی بیرۆکراسی و سنووردانان بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.

* تەوەرێکی دیکەی کارکردنمان بە ئاراستەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چاکسازیکردنە لە سیستەمی بانکی و بەستنەوەی دامەزاراوەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت بە سیستەمێکی پێشکەوتوو و هاوچەرخی بانکی.

هەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتوو و چالاکی بانکی، جگە لەوەی یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک. فاکتەرێکی گرنگی پەرەپێدانی ئابوورییە و ژینگەیەكی لەباریشە بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی و یارمەتیدەریشە بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی گەندەڵی.

* هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەرنامە چاکسازییەکانی بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت و دادپەروەری و ڕێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، کاری لەسەر هەموارکردنەوە و پێشکەشکردنی چەند پڕۆژە یاسایەکیش کردووە کە دیارترینیان یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی بووە لە هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2020 ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و پەسەند کرا.

ئەمانەش هەن

بە دەیان زیارەتکاری شیعەی ئێرانی گیانیان لە دەستدا و بە سەدانی تریش برینداربوون

mahir

پیشبینی دەکرێت ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن کەس.

aso

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

Abduljabar Ali