به‌هۆی زۆریی خواست له‌سه‌ری، نرخی مریشك له بازاڕه‌كان به‌رز بووه و مریشكفرۆشێكیش ده‌ڵێت، دوو رۆژه زۆرترین خواست له‌سه‌ر مریشك هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15، نرخی مریشك پێش جه‌ژن ده‌ستی كرد به به‌رزبوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م له كێڵگه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕۆیشت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و زۆریی خواست له‌سه‌ری له‌م كاتی جه‌ژنه‌دا، نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له كێڵگه‌كان نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك سێ هه‌زار دینار بوو، تا ده‌گاته ده‌ستی هاووڵاتی نزیكی سێ هه‌زار و 500 ده‌كه‌وێت.
، دوو رۆژه به‌ته‌واوی خواست له‌سه‌ر نرخی مریشك هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر مریشك ده‌كڕن، ره‌نگه به‌شێكی پێوه‌ندی به گرانبوونی گۆشتی سوور هه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له دوكانێك بۆ دوكانێكی تر جیاوازه، به‌ڵام تا نزیكی سێ هه‌زار و 500 دینار رۆیشتووه.
مریشك خواردنی سه‌ره‌كیی خه‌ڵكی كوردستانه به‌تایبه‌ت له بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا، ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه پێش هه‌ر بۆنه‌یه‌ك نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه.