نیسان 20, 2025
rasr.press

نوێترین هەواڵ دەربارەی، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ نووسراوی ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی واژۆ کرا.”

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، بڕیارە ئەمڕۆ لیستەکە، کە پێکهاتووە لە لیستی مووچە بە سی دی و کاغەزی، بۆ بەغدا ڕەوانە بکرێت.

ڕۆژی 4/6/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کردبوو.

دوێنێ چوارشەممە 26/6/2024، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “له‌به‌ر دوو هۆكار ده‌بێت مانگانه‌ لیستی مووچه‌خۆران ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ مانگانه‌ به‌هۆی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و گۆڕانكارییه‌كانی دیكه‌ی مووچه‌، گۆڕانكاری له‌ قه‌باره‌ی لیسته‌كه‌شدا ڕوو ده‌دات، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه‌ ئه‌مه‌ خواستێكی حكوومه‌تی فیدراڵه‌، مانگانە لیستەکان جیاوازن.”

گوتیشی: “لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.”

د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی له دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: “مانگانە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەکان لای ئێمە وردبین دەکرێت و پاشان بۆ بەغدا دەنێردرێ.”

ئەمانەش هەن

ڕێنمایی بۆ قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان

aso

مەلا بەختیار: یەکێتی بەرپرسیارە لە دۆخی ئەمنی و داگیرکاری زەوی لە سلێمانی”

mohammed

سەدر جارێکی دیکە داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا دەکات

Abduljabar Ali