بەبۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنیەوە، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له يه‌كێتيى زانايانى ئايينیى ئيسلامیى كوردستان ده‌كات و دەڵێت، ئاماده‌يى و خه‌بات و تێكۆشانیان له هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازاديدا، به پێزانينێكى زۆره‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
له (54) ساڵه‌ى يادى دامه‌زراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کردن و دەڵێت، “به گه‌رمى پيرۆزبايى له مامۆستايانى به‌ڕێز سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئاماده‌يى و خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازاديدا، به پێزانينێكى زۆره‌وه ههڵدهسهنگێنين. له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه ته‌واوى شههيدانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.”
لە کۆتایی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “جه‌خت له به‌رده‌واميى ڕۆڵ و كاريگه‌ريى مامۆستايانى به‌ڕێزى ئايينى و يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان له بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و خۆشه‌ويستيى نيشتمان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى دهكهينهوه، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييهك له هه‌وڵ و كۆششى يه‌كێتيى زانايان بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌ين.”