سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای هێرشەکەی ئەنقەرە، سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست؛ هەروەها گوتی “بە هاوسۆزییەکی تەواو لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لە دژی تیرۆر دەوەستین.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە “سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکەم. بیر و نزام لەگەڵ خێزانی قوربانییەکانە.”