20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان

گوتەبێژی حكوومەت: هەرێمی كوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكان

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكان .

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی ئایار، پێشەوا هەورامانی لە راگەیەنراوێكی دەڵێت، چارەسەری ڕیشەیی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، مووچەی نەهاتووی هێزە ئەمنییەكان و پرسی دووبارە دەستپێكردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جووتیاران و چەند دۆسیەیەكی دیكە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی دەبن لەبەغدا.

باسی لەوەش كردووە، هەرێمی كوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها پاراستنی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانییە لەیەكەم ڕۆژی دەستبەكاربونی كابینەكەی لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەكی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین.

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی گەیشتە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەكی تریش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام بدات.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

Abduljabar Ali

مەلا بەختیار: یەکێتی بەرپرسیارە لە دۆخی ئەمنی و داگیرکاری زەوی لە سلێمانی”

mohammed

پەیامێکی گرنگ لە مەسروور بارزانییەوە

mohammed