19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕای گەیاند، تا كۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، كار لەسەر گەڕاندنەوەی تەواوی ئاوارەكان دەكەن بۆ ناوچەكانی خۆیان.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕای گەیاند، تا كۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، كار لەسەر گەڕاندنەوەی تەواوی ئاوارەكان دەكەن بۆ ناوچەكانی خۆیان.

ئێستە 37 هەزار خێزان لە 24 كەمپ لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی هەن و نەگەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 750 هەزار كەسی تر لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین و بەهۆكاری جیاواز ترسیان لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان هەیە.

بەشێكی زۆر لە ئاوارەكان بەهۆی بیروڕای سیاسییەوە، لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە رێگریی لە گەڕانەوەیان دەكرێت بۆ ناوچەكانی شنگال و دەشتی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین.

سوننەكان لە دوای ڕووخانی رژێمی بەعسەوە، ناوچەكانیان بووەتە سەربازگەی گرووپە چەكدارییەكانی شیعەی نزیك لە ئێران، بۆیە تا ئێستە هەست بەسەلامەتی ناكەن و زۆریان بەو هۆكارەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندان جار ئاماژەی بەوە كردووە، ئامادەن لەو بوارەدا هاوكاریی حكوومەتی فیدراڵی بكەن بەمەرجی ئەوەی گەڕانەوەكە زۆرەملێ نەبێت، دڵنیایی بدرێتە ئاوارەكان كە دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان كە سەلامەت دەبن

ئەمانەش هەن

فراکسیۆنی پارتی: بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەین.

aso

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

Abduljabar Ali

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕادەگیرێت.

aso