21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

‎پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان دووپات دەکەینەوە.
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی شایستە و باشتریان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2024/5/1

ئەمانەش هەن

سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لەبارەی مووچە ئاگادار دەکرێنەوە

mahir

جارێکی تر لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێتەوە

mahir

بە ڕێکەوتن لەگەل یەکێتی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێک گرت.

aso