20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک وەزیرانەوە

مەسرور بارزانی: پارتی بەهێزبێت، کوردستان بەهێز دەبێت

بەمەبەستی خستنەڕووی دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستا و بەرچاوڕوونیی زیاتر بۆ ئەرک و ھەنگاوەکانی ئاییندە، ئەمڕۆ دووشەممە، 09-09-2024، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادرانی لقەکانی 2 و 16 و 23 و 24ی سنووری هەولێر كۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیەناندنی مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەكەدا، کە بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئامادەی بوون، جێگری سەرۆکی پارتی “دووپاتی کردەوە، پارتی وەک حزبێکی بەرپرسیار و نوێنەری ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستان، ھەر وەک چۆن پێشتر و ئێستاش جێگای متمانە و ئومێد و داینەمۆی پاراستنی کوردستان و ئارامییەکەی بووە، بە ھەمان شێوە لە سایەی ڕابەرایەتیی (سەرۆک مەسعود بارزانی) بە باوەڕبەخۆبوونی تەواو و پشتیوانیی خوای گەورە و ھیمەتی جوامێرانە و دڵسۆزانەی سەرجەم کادر و ئەندام و لایەنگرانی و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان، بۆ زیاتر پاراستنی قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان و زیاتر گەشەپێدانی و درێژەپێدانی چاکسازی، لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێت”.

جێگری سەرۆکی پارتی، جەختی کردەوە “دەبێت ھەڤاڵانی پارتی، لە ھەموو کەس و لایەنێکی دیکە زیاتر دەرک بە ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانیان بکەن، بە کردەوەش دووپاتی بکەنەوە بۆ کوردستانێکی بەھێز و سەقامگیر و پێشکەوتوو و حوکمرانییەکی سەرانسەری خزمەتگوزار هه‌نگاو بنێن”.

جێگری سەرۆكی پارتی بە پێویستی دەزانێت “بە پشتیوانیی خه‌ڵك، پارتی بەھێز بێت و له‌ ئاستی ئه‌و متمانەیەی خەڵک دابێت كه‌ له‌ پرۆسه‌ دیموكراسییه‌كان، جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌ پارتی ده‌به‌خشن و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئه‌ستۆی كادیرانی پارتی یه‌ و ده‌بێت له‌ ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ بن ، چونکە بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی کوردستانە”.

ئەمانەش هەن

چەند ڕێنماییك بۆ خۆپاراستن لە گەرما.

aso

یەکێتی فشار دەخاتە سەر فەرمانبەران بۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.

aso

قەتل و عامی چەکداران حزبولای لوبنانی ببینە

mahir