20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ڕوونكردنەوەی فەرمی لەبارەی وێنەكەی سالار عەزیز و فەرەیدوون عەبدولقادر لەگەڵ پشتیوان سادق دەدرێ

”وێنەكە كۆنە و هیچ پەیوەندیشی بە سیاسەتی ئەم چەند ڕۆژەوە نییە

سكرتێری تایبەتیی سالار عەزیز، یەكێك لە سەركردە راستەقینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو وێنە كۆنە بڵاو كردەوە كە لەم چەند ڕۆژەدا میدیاكانی نزیك لە كەمینەی دەسەڵاتداری یەكێتی بڵاوی دەكەنەوە.
پاش ئەوەی هەریەك لە سالار عەزیز و فەرەیدوون عەبدولقادر و ژمارەیەكی دیكە لە سەركردە راستەقینەكانی یەكێتی، بوێرانە پشتیوانییان لە مەلا بەختیار كرد و دژی هەڵكوتانەكەی هێزی كۆماندۆی یەكێتی بۆ سەر دەزگاكانی سەر بە مەلا بەختیار وەستانەوە. میدیا چەواشەكارەكانی سەر بە كەمینەی دەسەڵاتداری یەكێتی وێنەیەكی كۆنیان گەرم كردەوە و ناڕاستەوخۆ سالار عەزیز و فەرەیدوون عەبدولقادریان بە نزیكبوونەوە لە پارتی تۆمەتبار كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (چاودێر)ی سەر بە مەلا بەختیار لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕوونكردنەوەیەكی سكرتێری تایبەتیی سالار عەزیزی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە: ”چەند رۆژێکە هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی چەواشەکارانەدا وێنەیەکی سالار عەزیز و فەرەیدوون عەبدولقادر لەگەڵ پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف بڵاو دەكەنەوە و هەواڵی ساختە و درۆی لەسەر هەڵدەچنن.“
ئەوەش ڕوون كراوەتەوە: ”ئێمە وەکوو سکرتێری تایبەتیی سالار عەزیز رایدەگەیەنین کە ئەو وێنەیە هی ئێستا نییە و کۆنە، هەروەها ئەوە وێنەیەکی دۆستانەیە و هیچ پەیوەندیی بە هەڵوێستی سیاسیی ئەم چەند رۆژەوە نییە.“

ئەمانەش هەن

بەشداری شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی لە تاران

Abduljabar Ali

هاوسەری هونەر رەشید ئاغا ھاتە دەنگ

mahir

موهەیمین حەمدانی : سەرۆک بارزانی ڕازی نەبوو پارێزگاری کەرکووک بۆ عەرەب بێت.

aso