14.3 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای دەکات، ئەو ئۆتۆمبێڵە سەربازییەی لە گرتەی ڤیدیۆیەکدا لە کێشەی نێوان دوو کەس دەردەکەوێت، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر نییە.

سێشەممە 9ـی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: سەبارەت بە ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان شوفێرێکی تەنکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و  کارمەندێکی تیمی (پاسەوانی/سکویریتی) کۆمپانیای کار، کە بە داخەوە بووە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی کۆمپانیای کار و شوفێری تەنکەری سووتەمەنیەکە و بریندار بوونی دوو کەسی دیکە، لە گرتە ڤیدۆیەکانی کاتی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی دەردەکەوێت ،لەزۆرێک لە سایت و پەیجەکان وا بڵاو کراوەتەوە گوایە ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بێت، بەڵام  لە ڕاستیدا ئەو ئۆتۆمبێڵە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنرێت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە نیە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ئەمانەش هەن

لە سنووری خورماتوو بۆمبێک بە پێشمەرگەیەکی لیوای 20 دەتەقێتەوە.

aso

سـلێمانی لـە ژێر مەترسیدایە

mohammed

شەپۆلێکی گەرما دەگاتە سەر زەوی هۆکارەکەی پەیوەندی بە تەقینەوەی خۆرەوە هەیە

Abduljabar Ali