20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ژمارەی ئەو حاجییە کوردانەی تائێستا لە مەککە بێسەروشوێنن ئاشکرا دەکرێت

لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرێک دیاریکرا بۆ بەدواداچوونی کەیسی ئەو هاونیشتمانییانەی بە ڤیزەی ساڵی چوونەتە سعودیە و چارەنووسیان نادیارە.
سیروان عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف لە دەستەی باڵای گشتیی حەج و عومرەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی  رایگەیاند، “لەلایەن جەنابی کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوم بۆ بەدواداچوونی ئەو حاجییانەی بە ڤیزەی ساڵی لە سعودیەن و چارەنووسیان نادیارە.”
ئەم ساڵ بە فەرمی 4685 هاونیشتمانی چوونە سعودیە بۆ حەج، بەڵام ژمارەیەکی دیکەی نەزانراو بە ڤیزەی یەک ساڵی و دوور لە رێکارە فەرمییەکان چوون بۆ حەجکردن و ئێستا ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.
سیروان عەبدولڕەحمان دەڵێت، “تاوەکو ئێستا لەلایەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەوە ناوی 18 حاجیمان پێدراوە کە بێسەروشوێنن و ئێمەش هەوڵ بۆ زانینی چارەنووسیان دەدەین.”
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستەی حەجی عیراقی گوتی، ئێستا لە کۆنسوڵخانەی عێراقە لە شاری جەدە و ناوی حاجییە بێسەروشوێنەکانی داوەتە کۆنسوڵخانەکە، چونکە بە فەرمی ئەوان دەتوانن بەدواداچوون و گەڕان بۆ چارەنووسیان بکەن.
تاوەکو ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی 23 حاجیی هەرێمی کوردستان پشتڕاست کراوەتەوە، لەو ژمارەیەش 22یان لەو کەسانەن بە ڤیزەی یەک ساڵی چوونەتە حەج و کەسەکەی دیکەش بە فەرمی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانەوە چووە.
ئەمشەو کاروانی حاجییان لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت و گەشتە ئاسمانییەکانیش 24ی ئەم مانگە دەستپیدەکەن.

ئەمانەش هەن

ئاسایشی ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

mahir

‎عێراق پەردە لەسەر نهێنییەکانی هێرشی عەین ئەسەد لادەدات”

mohammed

یەکێتی فشار دەخاتە سەر فەرمانبەران بۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.

aso