20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاگاداری نامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانە ڕادەگیرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌هۆی مه‌شقێكی فریاگوزاری له‌ نێو فڕۆكه‌خانە بۆ سێ کاتژمێر ڕادەگیرێن.

هەروەها هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌بوونی ژمارەیەکی زۆر له‌ ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ ده‌وری فڕۆكه‌خانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌شقه‌كه‌وه‌، هەربۆیە هیچ شتێک نییە ببێتە جێگەی نیگەرانی.

ئەمانەش هەن

ژمارەیەک هه‌لی دامه‌زراندن ڕاگه‌یاندرا.

aso

چاوپۆشی لە دووکەڵی هیچ مۆلیده‌یه‌ك ناكرێ.

aso

گروپەکەی شاڵاو کە دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، پارتی وەری گرتنەوە

mahir