لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی 11ی 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، چەندین پرس تاووتوێ كران و بڕیاریان لێدرا، كە گرنگترینیان دیاریكردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستان بوو.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، هەمواری ماددەی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراقدا پەسند کرد و تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتیشی بە 16 دۆلار دیاری کردووە.
بەپێی ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیاندووە، نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکرێت، وەزارەتی دارایی‌ش، قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە دەکات کە تێكڕا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار دەبێت.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە كە لایەنێكی ڕاوێژكاریی تەكنیكی نێودەوڵەتیی تایبەت، كە هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان دیاری دەكەن، هەڵسەنگاندن بۆ پرسەكە دەكات.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و تێچووه خه‌مڵێندراوه ده‌بێت كه ڕۆژانه چه‌ند به‌رمیل نەوت ڕاده‌ستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت یان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به پێی هه‌ر دوو بڕگه‌ی (أ) و (ب)ـی مادده‌ی (12/ب2) و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.