10.9 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

یەکێتیی ئەورووپا بە 10 ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی لوبنان دەکات.

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا پاکێجێکی نوێی یارمەتی مرۆیی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ خەڵکی لوبنان ڕاگەیاند و ئاماژەی داوە “ئەو پاکێجە بەهۆی زیادبوونی شەڕەکانی نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیلە کە زیانیان بە خەڵکی لوبنان گەیاندووە”.

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە پێگەی تایبەتی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، مەبەستی ئەم یارمەتییە فریاگوزارییە بۆ خەڵکی لوبنان بوارەکانی پاراستنی ژیان، دابینکردنی خۆراک، کردنەوەی پەناگە و چاودێریی تەندروستی دەگرێتەوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە، یەکێتیی ئەورووپا ئامادەیە بۆ دابینکردنی هاوکاری و پشتیوانیی زیاتر لە ڕێگەی کۆکردنەوەی هەموو هۆکارەکانی وەڵامدانەوەی لە ناکاو لە ڕێگەی بەکارهێنانی میکانیزمی پاراستنی شارستانی.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکوو ئێستا، یەکێتیی ئەورووپا بە بەهای 74 ملیۆن یۆرۆی هاوکاری مرۆیی پێشکەشی خەڵکی لوبنان کردووە.

هەروەها ئاماژەی داوە، لە ساڵی 2011 ـەوە یەکێتیی ئەورووپا زیاتر لە 941 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوکاریی مرۆیی تەرخان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە خێراکانی دانیشتوانی لوبنان و ئەو پەنابەرانەی لەو وڵاتە دەحەوێندرێنەوە.

بڕیاری خەرجکردنی 10 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری لوبنان لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، جان نوێل بارۆ ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، گەیشتە بەیرووت بۆ ئەوەی هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ هێورکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە باشووری لوبنان لە نێوان حزبوڵلا و سوپای ئیسرائیل.

ئەمانەش هەن

رۆمانۆوسكی: وڵاتانی دیكه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

hakar

بەشێک لە مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

aso

یەکێتی فشار دەخاتە سەر فەرمانبەران بۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.

aso