20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ئامارەکانی حاجییانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە

دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم ساڵ “ساڵی 1445ی کۆچی،” حەج دەکەن، یەک ملیۆن و 833 هەزار کەس دەبن، زیاتر لە یەک ملیۆن و 611 هەزاریان لە دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو فەریزەیە چوونەتە سعودیە.

دەستەی گشتیی ئاماری شانشینی عەرەبیی سعودیە رایگەیاند، “کۆی گشتیی حاجییانی ئەم ساڵ دەگاتە یەک ملیۆن و 833 هەزار و 146 کەس، لەنێویاندا یەک ملیۆن و 611 هەزار و 310 کەسیان لە دەرەوەی سعودیە و لە رێگەی ژمارەیەک دەروازەی جیاوازەوە رۆیشتوون، هەروەها 221 هەزار و 854 حاجیش لەنێو سعودیەن لەوانەی هاووڵاتیی ئەو وڵاتەن یان لەو وڵاتە دەمێننەوە.”

بەپێی دەستەکە، لە کۆی حاجییەکان 958 هەزار و 137 کەسیان لە رەگەزی نێر و 875 هەزار و 27 کەسیان لە رەگەزی مێن، واتە 52.2% بە 47.7%.

دامەزراوەکەی سعودییە دابەشبوونی حاجییەکانیشی بەپێی وڵاتان و کیشوەرەکانیش روونکردووەتەوە، کە 22.3%یان لە وڵاتانی عەرەبی، 63.3% لە وڵاتانی کیشوەری ئاسیا بەبێ وڵاتانی عەرەبی، 11.3% لە وڵاتانی ئەفریقی بەبێ وڵاتانی عەرەبی بوون، لە کاتێکدا رێژەی حاجییانی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و وڵاتانی دیکە 3.2% بووە.

دەستەی ئاماری سعودیە، رێگەکانی چوونی حاجییانیش بۆ سعودیەی روونکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکانی یەک ملیۆن و 546 هەزار و 345 کەسیان لە رێگەی ئاسمانی و 60 هەزار و 251 حاجیش لە رێگەی وشکانییەوە رۆیشتوون، تەنیا 4714 حاجی لە رێگەی دەروازەکانی ئاوییەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ئەم ساڵ 4685 هاونیشتمانی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج. جیا لەو ژمارەیە، ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی بە “ڤیزەی یەک ساڵی” بە هەمان ئامانج چوونەتە سعودیە.

ئەمانەش هەن

گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی فڕۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن ده‌ست پێ ده‌كات.

aso

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی لە پارتی، وەڵامێكی توندی راگەیاندراوەكەی یەكێتیی دەداتەوە

mahir

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 1446ی كۆچی و یه‌كی مانگی موحه‌ره‌م بڵاوكرده‌وه‌.

aso