ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری وازی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێناوه و داوایكردووه كه‌سێك له شوێنه‌كه‌ی دابنرێت.
ئاواتی شێخ جه‌ناب دوای ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌ماوه، داوای كردووه به‌فه‌رمی گۆڕان كه‌سێك بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌ست نیشان بكات تا به‌زووترین كات پۆسته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات یان یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وه‌كاله‌ت پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تی، تا ئێسته سێ جار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانكردووه‌و دوایین ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له مانگی یه‌كی 2023 بوه‌وه‌و نوسیویه‌تی” تكایه من لابه‌رن و كه‌سێكی تر بخه‌نه شوێنه‌كه‌م، من له حزبێكدا كارناكه‌م كه زیاتر له دوو ساڵه سه‌ركردایه‌تی و بڕیاربه‌ده‌ستی نه‌بێت”.
ئاوات شێخ جه‌ناب ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌ره‌ڕای نه‌مانی پێوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، له گروپه‌كانی جڤات و سه‌ركردایه‌تی گۆڕان نه‌ماوه و له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری نه‌كردووه له كۆبوونه‌وه‌ی تیمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له حكوومه‌ت چووه‌ته ده‌ره‌وه.