ئاژانسی ناسا بە نیازە هێڵی ئاسنین لەسەر ڕووی مانگ دروست بکات بۆ ڕۆبۆتە موگناتیسییەکانی کە یارمەتیدەری کەشتیوانانی ئاسمانی دەبێت لە گواستنەوەی هەر شتێک کە پێویستییان پێیەتی.
ئاژانسی ناسای ئەمەریکی لە پڕۆژە نوێیەکەیدا بە نیازە لەرێگەی دروستکردنی هێڵی ئاسنین، رۆبۆتەکان وەک ئامرازی گواستنەوەی هەر کەلوپەلێک بەکار بهێنێت لە سەر ڕووی مانگ.
هەر ڕۆبۆتێک توانای هەڵگرتنی 30 کیلۆ باری دەبێت و بە شێوەیەکی موگناتیسی لەسەر مانگ دەسوڕێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ناسا، هێڵە ئاسنییەکەیان پێچەوانەی هێڵی ئاسنی سەر زەوی دەبێت، هێڵی شەمەندەفەری مانگ تەنێکی نەرمە و لەکاتی پێویستدا بە سادەیی کۆدەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بەر ڕووی مانگ بگەیەنێت.