دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوبووەوە کە کەسێک لە ناوچەی وەزیریەی بەغدا، چەند جارێک دەرگەی “مزگەوتی مستەفا”ی لە کاتی نوێژی بەیانیدا لەسەر نوێژکەران داخستووە.
لەوبارەوە دەستبەجێ تیمێکی تایبەتمەند لە بنکەی پۆلیسی قاهیرە و دەورییەی فریاکەوتنی ئەعزەمیییە و مەفرەزەی فریاکەوتنی ڕەسافە لەسەر دۆسیەکە پێک هێنرا.
تیمی هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد و بەدواداچوونیان بۆ کامێرای چاودێری کرد، لەوێ تۆمەتبارەکە دەستنیشان کرا دەستگیر کرا.
کاتێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، دانی بەوەدانا کە داخستنی مزگەوتەکە بە مەبەستی دروستکردنی ناکۆکی و ئاژاوە لەنێو خەڵکدا کردووە.