پارێزگاری هەولێر بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکات، پرۆسەی پاککردنەوەی ژینگەی هەولێر بە لێپرسینەوە لەوانەی زیان بە ژینگەی شارەکە دەگەیەنن، بەردەوامە، بێ چاوپۆشیی لە هیچ کەسێک.
پێنجشەممە 29ـی ئابی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند: پرۆسەی لێپرسینەوە و گرتنەبەری ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەوانەی پێشتر پابەند نەبوونە بە پاراستنی ژینگە، بەردەوامە، دەشڵێت: پاکێجی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان فراوان کرا بۆ ئەو مووەلیدانەی کە لە گەڕەکەکان هەیە، لەگەڵ دووکەڵی ئۆتۆمبێڵ و کۆگاکان کە پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا لەڕێگەی دامەزراوەکانی ژینگەوە پابەندیی خۆیان دووپات بکەنەوە و چارەی گرفتی دووکەڵەکانیان بکەن، بە پابەند نەبوونیان ڕێکاریی یاسایی دیکەیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر بە ڕەوانەکردنی کەیسەکانیان بۆدادگا.
ئومێد خۆشناو گوتی: لەپێناو پاراستنی ژینگەی هەولێر، چاوپۆشی لەهیچ کەس و لایەک ناکەین کە ببنە هۆکاریی پیسکردنی ژینگەی شارەکە کە زیان بە تەندروستیی خەڵکەکەی دەگەیەنێت.
4-8-2024، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگار و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری پارێزگار و قایماقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی و هاتووچۆ و نەوت و كانزاكانیی هه‌ولێر و قایمقامه‌كانی قه‌زاكانی قوشته‌په، مه‌خموور و خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحییه‌كانی گوێڕ، شه‌مامك، دیبه‌گه، رزگاری و كه‌ورگۆسك و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژینگه‌ی هه‌ولێر و تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان و دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و مووەلیده و به‌رگرتن له پیسبوونی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر و پاراستنی هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌رچوون كه بریتیین له:
یه‌كه‌م: داخستنی 138 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
دووه‌م: ئه‌و پاڵاوگانه‌ی یاسایین، مۆڵه‌تی 10 رۆژیان پێده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: كارگه جۆراو جۆره‌كان و به‌تایبه‌ت كارگه‌ی قیر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پێویسته ده‌ستبه‌جێ گرفته ژینگه‌ییه‌كانیان چاره بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و رووبه‌ڕووی ئیجرائات ده‌بنه‌وه.
چواره‌م: مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته به مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌درێت، له ئان و ساتی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێكاره ژینگه‌ییه‌كان و بڕیاری کپكردن و نه‌هێشتنی دوكه‌ڵ، ڕێككاری توند به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵمه‌تێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن ده‌ست پێ ده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان داده‌گیرێت و به‌ڵێننامه له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت و ناچار ده‌كرێن ئۆتۆمبێله‌كان چاك بكه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م: پێویسته وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات ته‌واوی مه‌رجه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكات و داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان كرا و رێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه جێبه‌جێ بكه‌ن.
حه‌فته‌م: بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا درا، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه و به دواداچوون بۆیان.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی داوای له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان كرد كه‌ره‌سته‌كانی نه‌وتی ره‌ش به پاڵاوگه نایاساییه‌كان نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه ڕامانگه‌یاند، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك سازش له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه بكات، سزا ده‌درێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش پاداشت و سوپاس و پێزانینی پێده‌به‌خشرێت.
ئاشكراشی كرد، ته‌واوی ئیجرائاته‌كان هه‌فتانه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و كه یه‌كێكه له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی، كه به‌رده‌وام جه‌خت له پاراستنی ژینگه و زیادكردنی سه‌وزایی ده‌كاته‌وه و پشتگیری له بڕیاره‌كانمان ده‌كات.