20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ئەڵمانیا : ئەو پەنابەرانى کە مافی مانەوەیان ڕەت کراوەتەوە، دەنێرێتەوە وڵاتەکانی خۆیان.

ئەڵمانیا پەنابەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان کە مافی مانەوەیان ڕەت کراوەتەوە، دەنێرێتەوە وڵاتەکانی خۆیان، حکوومەتی ئەڵمانیا هەوڵی ناردنەوەی پەنابەرانی سوریاو ئەفغانستانیش دەدات کە تاوانبارن و حوکم دراون.

سەربەست سابر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری هەولێرە و خاوەن پێداویستی تایبەتە. پێش هەشت ساڵ خۆی دەگەیەنێتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەری دەکات، ئەو پێی وابوو وەک خاوەن پێداویستییەکی تایبەت دەتوانێت زووتر لە خەڵکی دیکە ئەو مافە وەربگرێت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت بۆ وەرگرتنی مافی مانەوە بارودۆخی تایبەتی ئەو لە بەرچاو نەگیراوە و دوای هەشت ساڵ ئینجا مافی مانەوەی پێدەدرێت.

سەربەست،  ڕاگەیاند، دوای هەشت ساڵی خۆم چوومە دادگا گوتم بۆچی مافی پەنابەریم نادەنێ؟ گوتیان تۆ خۆت مافی پەنابەریت ڕەت کردووەتەوە! گوتم کوا لە کوێ؟ هۆکە ئەوەبوو پارێزەرەکەم مردبوو دواتر مافی پەنابەریم وەرگرت، لە دوای هەشت ساڵ و هیچ شتێکیشی لە من نەگۆڕی.

لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوەوە حکوومەتی ئەڵمانیا دەستی بە ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان کردووە لە نێویشیاندا ژن و منداڵ و پیرو نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەتیش هەبووە.

سەربەست سابیر، دەڵێت، “ناردنەوەی پەنابەران لە ڕابردووشدا هەر هەبووە، بەڵام ئێستە بەرچاو ترە، چونکە ئەڵمانیا کاریگەری هەموو وڵاتەکانی لەسەرە، لەگەڵ دنیایەک کێشە و گرفتی دیکە وەک چەقۆکێشان، لە کوشتنی هاووڵاتییان، ماددەی هۆشبەر؛ هەندێکجار کە دەیان بینم، دەڵێم ئەگەر من حکوومەتی ئەڵمانیا بم ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆی دەکەمەوە، چونکە لە هاووڵاتیی ئەڵمانی دەدەن، کێشە بۆ هاووڵاتییانی ئەڵمانیا دروست دەکەن”.

لە ئەڵمانیا 30 هەزار پەنابەری عێراق مافی مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.

جەلال ئەمین، پارێزەر و چالاکی بواری پەنابەران گوتی، ئەوانەی مافی مانەوەیان وەرنەگرتووە هیچ داهاتوویەکیان لێرە نابێت.

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەورووپا کە لە ژێر فشاری زۆری پەنابەراندایە، بە دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی کە مافی پەنابەریان ڕەت کراوەتەوە هەوڵی سوککردنی ئەو بارگرانیە دەدەن.

ئەمانەش هەن

وەزارەتی پەروەردە وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکات.

aso

ڕاگەیاندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە

Abduljabar Ali

کەشناسێک ھەواڵێکی خۆشی راگەیاند

mahir