كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بارانی به‌خوڕ له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد و پێشبینی ده‌كرێت تا دره‌نگانی شه‌و به‌وجۆره به‌رده‌وام بێت. لە هەندێک شوێن، ئاسته‌نگی هاتوچۆ له ناو بازاڕی هه‌ولێر دروست بووه، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو، هاوكات له شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاو هه‌یه.سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارانێكی به‌خوڕ هه‌یه له هه‌مانكاتدا، هه‌وره برووسكه‌یه‌كی زۆر هه‌یه و پێشبینی كه‌شناسیش وایه كه تا سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.له‌لایه‌كی ترەوە له كه‌ركووك و دهۆك كه به هه‌مان شێوه‌یه‌ی هه‌ولێر هه‌وره‌برووسكه و بارانی به‌خوڕ هه‌یه.هه‌ربه‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه، ئاسته‌نگی هاتوچۆ له رێی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك دروست بووه.
هەواڵی داهاتوو