20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

برای شەهیدێک سەبارەت بە فرۆشتنی خاک لەلایەن یەکێتییەوە و هاتنی هێزی حەشد هاتەدەنگ

 

لە یادی 13 ساڵەی شەهیدبوونی براکەیدا، هۆزان جاسم، برای شەهید سەیوان، لە نووسینێکدا ڕەخنەی توندی لە ڕێکەوتنی یەکێتی بۆ فرۆشتنی خاکی کوردستان گرت. سەیوان 13 ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی کوڵەجۆ و زەنگاباد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا گیانی بەخت کرد.

بەپێی وتەکانی هۆزان، ئەو خاکەی کە براکەی لەپێناویدا گیانی بەخت کردووە، ئێستا لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە فرۆشراوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و ئەمەش بەواتای فرۆستنی خاکەکە دێت.

هۆزان وتی: “براکەم ڕۆحی خۆی کردە قوربانی لەپێناو خاک و نیشتیمانەکەیدا، کەچی ئەمڕۆ هەمان خاک خەریکە تاڵان و فرۆش دەکرێت.” ئەو ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە بە وتەی خۆی “بە چەقەنەیەک خوێنی هەزاران شەهید بەفیڕۆ دەدەن.”

ئەم ڕووداوە نیگەرانی زۆری لای خەڵکی ناوچەکە و بنەماڵەی شەهیدان دروست کردووە. هاتنی هێزی حەشد بۆ ناوچەیەک کە پێشتر شەڕی تیرۆری تێدا کراوە، پرسیاری زۆری لای خەڵک دروست کردووە.

هۆزان داوای کرد کە ڕێز لە خوێنی شەهیدان بگیرێت و وتی: “سەربەرزی بۆ شەهیدە قارەمانەکانی کورد و کوردستان و رۆحیان شادبێت و جێگەیان بەهەشت بێت، و سەرشۆڕی بۆ خۆفرۆش و خاک فرۆشان.”

ئەمانەش هەن

ئەردۆغان دۆڵمە و کەبابی هەولێری خوارد

Abduljabar Ali

ئـەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

mohammed

پەیامێکی گرنگ لە مەسروور بارزانییەوە

mohammed