20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی زه‌وی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی سنووری مادده‌ی 140

پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری ماددەی 140 ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
‏‎ئەمڕۆ یەكشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٤)، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی كرد و ڕايسپاردووین بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدرێت، بە پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنیشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140 ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن”.
‏‎ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران, ڕاشیگەیاند: “نووسراومان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بۆ ئەوەی پاڵپشت بە ڕەزامەندیی سەرۆكوەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن، بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی (140) ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت بەرز بكرێتەوە و دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

Abduljabar Ali

تیروپشكی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ راكێشرا

hakar

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

mohammed