نیسان 20, 2025
rasr.press

بۆ مانگی یەک بەغدا بە مەرج مووچە دەنێرێ

بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی عێراق ژمارەیەك داواكاری ڕووبەڕووی شاندی هەرێم كردۆتەوە و سەرچاوەیەك دەڵێت” بە سێ‌ مەرجی تەوتین و تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی ناوخۆ مووچە ڕەوانە دەكرێت”.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە شاندی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە ” هەوڵ بۆ چارەسەری گرفتەكان دەدەین و مووچەی مانگی كانونی دووەمی ٢٠٢٥ (ئەم مانگە) دەنێرین، بەڵام ئێوەش پێویستە پابەندی داواكارییەكانی وەزارەتی دارایی بن لە كاتی دیاریكراودا، هەروەها ٥٠%ی داهات ڕەوانەی دامەزراوە فیدڕاڵییەكان بكەن”.

بە وتەی سەرچاوەكە، تەیف سامی داواشی لە شاندەكە كردووە، كە ” پێویستە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بنێرن، دەستیش بكەن بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەران، هەر مووچەخۆرێكیش UPNی تایبەت بە خۆی هەبێت، ئەوانەش كە UPN و بایۆمەترییان نییە، مووچەیان پێنادرێت”.

دوابەدوای كۆبوونەوەی رابردووی هەردوو شاندی هەرێم و عێراق لە بەغدا، وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە كەشێكی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ كرا و هەردوولا هاوڕابوون، كە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەم ساڵدا، هاوكات داواكارییەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ناردنی ئەو شایستانەی، كە ساڵی رابردوو نەنێردراوە بەداتا و بەڵگەی فەرمی خرایەڕوو، گفتوگۆی لەبارەوە كرا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا ڕێككەوتن كۆبوونەوەكان بەردەوامبێت و ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجام بدرێت كە تیایدا بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت و ڕاسپاردەی پێویستیش ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بكرێت.

ئەمانەش هەن

هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشت کە تایبەتە بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

هەولێر و بەغدا رێککەوتن

mahir

50 ساڵ لەمەوبەر لەیلا قاسمو هاوڕێکانی لە سێدارە دران

Abduljabar Ali