20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

بەرەی تورکمانی: سکاڵا لەسەر پێشێلکارییە یاساییەکانی کۆبوونەوەکەی بەغدا تۆمار دەکەین.

بەرەی تورکمانی رایگەیاند کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە لە بەغدا کرا، “پێچەوانەی یاسایە”، دەشڵێ “سکاڵا لەسەر پێشێلکارییە یاساییەکانی کۆبوونەوەکە تۆمار دەکەین.”

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 11-8-2024) بەرەی تورکمانی رایگەیاند “کێشەی کەرکووک بە دابەشکردنی پلە و پۆست چارەسەر نابێت… ئەوەی روویداوە دژی سازان و پێکهاتن و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە.”

کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا، بە بێ بەشداریی تورکمان کرا، کە دوو کورسییان لە ئەنجوومەنەکە هەیە، بەرەی تورکمانی دەڵێ “کەس ناتوانێت تورکمان فەرامۆش بکات… نە بەشداریمان کرد و کەسیش نوێنەرایەتی ئێمەی نەکردووە.”

بەرەی تورکمانی جەختیش دەکاتەوە لەوەی “پێشێلکردنی یاسایی لە کۆبوونەوەکەی بەغدا هەیە؛ تورکمان لە کۆبوونەوەکەی بەغدا ئامادەنەبوو و ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.”

ئەمانەش هەن

پارتی لە سلێمانی ھاوکاری نەخۆشخانەی ھیوای کرد

mohammed

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک لەسەر ڕووداوێک ھاتە دەنگ

mahir

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

Abduljabar Ali