کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 22-06-2024، چوار حاجیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە ڕوومادی بۆ سلێمانی گیانیان سپارد و بارودۆخی تەندروستیی حاجییەکی دیکەش ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئەنبار بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانیان و پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ ئەو حاجییەی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.