20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر: هیچ هەوڵێكی دەستگیركردنی عەبدولباست خالید نەدراوە

”ئەو كەسە وەك ئەندامی مەڵبەندی سێی یەكێتی لای ئێمە ناسراوە، نەك كاندیدی توركمان“

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر، ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆ خستەوە كە لە لایەن میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەكرێن، گوایە هەوڵی دەستگیركردنی كەسێك دەدرێت كە بانگەشەی توركمانبوون دەكات!

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، میدیای فەرمیی یەكێتی دەنگۆی ئەوەی بڵاو كردەوە گوایە كەسێك بە ناوی عەبدولباست خالید كە دەڵێت كاندیدی توركمانم لە هەولێر، لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە هەوڵی دەستگیركردنی دراوە.

لە بەرامبەردا موقەدەم ئەردەڵان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ”هیچ هەوڵێکی گرتنی ئەو كەسە نەدراوە، بەڵكوو ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵام هەر هاووڵاتییەكی شاری هەولێر پێویستە لە بنکەی ئاسایشی ئەو سنوورەی کە لێی نیشتەجێیە، بۆ سەلامەتی و پارێزگاری لێکردنی، پێویستە زانیاریی كەسیی لە بنکەی ئاسایشی سنوورەکەی خۆی تۆمار كرابێت.“

جەختیشی لەوە كردەوە كە عەبدولباست خالیدیش وەك هەر هاووڵاتییەكی ئاسایی، پێویستە ئەو زانیارییە بە بنكەی ئاسایشی سنوورەكەی بدات.

گوتیشی: ”عەبدولباست خالید وەک کاندیدی پێكهاتەی بەڕێزی تورکمان لای ئێمە ناسراو نییە، بەڵکوو وەکوو ئەندامی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لامان ناسراوە.“

جێگەی باسە پێشتر ئازاد كووره‌چی، كه‌سایه‌تیی توركمانی هه‌ولێر و په‌رله‌مانتاری لیستی میلله‌ت له ‌خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگەیاندبوو: “هیچ ئەنجوومەنێك بە ناوی (ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی توركمان) له‌ كوردستان نه‌بووه كە عەبدولباست خالید بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە سەرۆكی ئەو ئەنجوومەنەیە. ئه‌م پیاوه‌ش ئه‌سڵه‌ن توركمان نییه،‌ كاتی خۆی له‌ هێزی (پی ئێم ئێف) سەربازێكی ساده‌ بووه‌، ئه‌ویش بۆ مووچه‌ بووه‌ بە سەرباز، كاتی خۆی كه‌مێك زمانی توركیی زانیوه و‌ له‌وێ وه‌رگیراوه‌، یه‌كێتی ئێستا ده‌زانێت لەنێو توركمانەكانی هه‌ولێر و كوردستان شكستی هێناوه‌ و لێی تووڕه‌ن، هاتووە سیناریۆی جیاواز دروست ده‌كات، ئه‌و كەسەیان به ‌ناوی توركمانەوە هێناوه.“

جەختیشی كردەوە: ”توركمانەكانی هه‌ولێر ئه‌م كەسە باش ده‌ناسن، به‌ڕاستی عه‌یبه‌ بۆ یه‌كێتی كه‌سێك بكاته‌ توركمان كە توركمان نه‌بێت و به ‌توركمانی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ بڵێت ئه‌وانه‌ نوێنه‌رایه‌تیی توركمان ناكه‌ن!“

ئەمانەش هەن

هەواڵی نوێ لەبارەی مووچەوە راگەیاندرا

mohammed

ژمارەیەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.

aso

نێچيرڤان بارزانى پەیامێکی بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانيیان بڵاو کردەوە.

aso