20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

بەگوێرەی راپرسییەک، پارتی وەک هێزی یەکەم لە کوردستان دەمێنێتەوە

بەگوێرەی راپرسییەک، پارتی لە پەرلەمانی داهاتوویشدا وەک هێزی یەکەم دەمێنێتەوە و دوای ئەویش یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، بەرەی گەل، گۆڕان، کۆمەڵ، هەڵوێستی نیشتمانی، بزووتنەوەی ئیسلامی، بەرەی نیشتمانی، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان، پێکهاتەکان، هاوپەیمانیی سەردەم لەدوای یەک دێن.
 
راپرسییەکە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و رامیاری لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی دهۆک بە هاوکاری رێکخراوی (ستێپ بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی) ئەنجام دراوە و 3 هەزار و 643 فۆرم بەسەر هاونیشتمانیان لە شار و شارۆچکەکان دابەشکراون.
 
لە فۆرمەکەدا کۆمەڵێک پرسیار کراون. بەشێکی هاونیشتمانیان وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان نەداوەتەوە؛ بەشێکیش لە هەندێک لە پرسیارەکاندا مافی ئەوەیان هەبووە زیاتر لە بژاردەیەک هەڵبژێرن.
 
یەکێک لە پرسیارەکان لە 3 هەزار و 28 کەس کراوە و دەڵێت: لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەنگ بە کام حیزب دەدەیت؟ وەڵامەکە بەم شێوەیە بووە:
 
پارتی دیموکراتی کوردستان؛ 1378 دەنگ
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ 433 دەنگ
 
نەوەی نوێ؛ 295 دەنگ
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ 145 دەنگ
 
بەربژێرانی سەربەخۆ؛ 106 دەنگ
 
بەرەی گەل؛ 93 دەنگ
 
بزووتنەوەی گۆڕان؛ 72 دەنگ
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان؛ 61 دەنگ
 
هەڵوێستی نیشتمانی؛ 46 دەنگ
 
بزووتنەوەی ئیسلامی؛ 17 دەنگ
 
بەرەی نیشتمانی؛ 16 دەنگ
 
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان؛ 13 دەنگ
 
بەربژێرانی پێکهاتەکان؛ 11 دەنگ
 
هاوپەیمانیی سەردەم؛ 9 دەنگ
 
بێ وەڵام؛ 333 دەنگ

ئەمانەش هەن

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

كۆماندۆ كەتنێكی تری نایەوە، قوربانی هەیە

mohammed

رێبەر ئەحمەد: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

mohammed