20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

تورکیا.. زیادبوونی ڕێژەی هەژاری و گرنگترین هۆکارەکانی.

ئینستیتیوتی ئاماری تورکیا (TÜİK) ئاشکرای کرد، لە هەر 100 کەسێک لە تورکیا 17 کەس لە ژێر هێڵی هەژاریی زۆردان، هەروەها ڕێژەی هەژاری هەمیشەیی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 0.20 خاڵ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 14%.
بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لە هەر 100 تورک 41 کەسیان تامەزرۆی خواردنی گۆشت و مریشکن و 32.60%ی تاکەکان بە مەترسی هەژاری یان دوورخستنەوەی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.

بەپێی ئەو ڕێژەیەی هەژاری کە بە لەبەرچاوگرتنی 50%ی تێکڕای داهاتی خێزانەکان حیسابی بۆ کراوە، 27.70%ی تاکەکانی نەخوێندەوار وەک هەژار پۆلێن دەکرێن.

دەرچووانی خوێندنی باڵا ئەو گروپە بوون کە کەمترین ڕێژەی هەژارییان هەبووە کە 2.60% بووە.

ڕێژەی ئەوانەی خاوەنی خانووی نیشتەجێبوونن بە بەراورد بە ساڵی پێشوو 0.80 خاڵ کەمیکردووە و لە ساڵی 2022دا بە 56.70% حیسابی بۆ کراوە.

ڕێژەی ئەو کەسانەی لە خانووی کرێدا دەژین 27.2% بووە، هەروەها ڕێژەی ئەو کەسانەی لە ماڵەکانیاندا دەژین و کرێیان نەداوە 15.1% بووە.

بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە قەرز یان قیستیان هەیە جگە لە کڕینی خانوو و تێچووی خانووبەرە بە ڕێژەی ٤.٣٠ خاڵ کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٥٩.٤٠%. لە کاتێکدا ئەم پارانە بارگرانییان لەسەر ٦.٢٠%ی دانیشتووان نەبووە، بەڵام بارگرانییەکی قورسیان گەیاندە ١٧.٧٠%.

هۆکارەکان ؛
١- کەمی بەشداری ژنان لە هێزی کاردا.
٢- کەمی بەرهەمهێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا.
٣-کەمی ڕێژەی پاشەکەوتی نیشتمانی و کەمی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی. بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی زۆر کەمی پاشەکەوتی ناوخۆیی.
٤-مەترسی زۆری بوومەلەرزە و لافاو و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان .

ئەمانەش هەن

🔴 بە فەرمی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەرانی بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە راگەیێندرا

Abduljabar Ali

بەشداری شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی لە تاران

Abduljabar Ali

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە.

aso