به‌گوێره‌ى نوسراوێكى ئەمینداریێتیى گشتیی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، داوا لەسه‌رجه‌م فەرمانگەکان كراوه لەنوسراوەکانیاندا پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) وەکو ڕێکخراوی قەدەغەکراو ناوبهێنن، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له‌به‌غدا ده‌ڵێت:”نوسراوه‌كه گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مانی عێراقیش”.له‌و نوسراوەدا كه ڕۆژى 14ی ئه‌م مانگه دەرکراوەو ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتوەتە پەرلەمانى عێراق‌و له‌لایه‌ن فەلاح عەبودى بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕیى لەئەمینداریێتیى گشتیى ئەنجومەنى وەزیرانەوە نێردراوە ئەوە هاتوە؛ لەسەر بنەماى نوسراوێکى فەرمانگەى کاروبارى ئەنجومەنى وەزیران‌و لیژنەکان لەئەمینداریێتى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران، سەرۆک وەزیران‌و فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانیداوە کاتێک لەنوسراوەکاندا ناوی پەکەکە دەهێندرێت بنوسن “پارتى کرێکارانى کوردستانى قەدەغەکراو”.