20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

خانەنشینانی یەکەی 70زیاتر لە 10 ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری، لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 دەدات.

لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە: “لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 درا.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “خەرجکردنی مووچەی ئەو توێژە وەک کۆتا مانگ هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەسەر بەرپرسیارێتی وەزیری دارایی خەرجکراوە و بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست ببێت کە لە گەنجینەی دووی سلێمانی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لە ئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی هێزەکانی حەفتایە کە زیاتر لە 10 ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “بەپێی یاسای چاکسازی پێویست بوو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی 2020 ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان هەیە دۆسیەکانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەوە تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە کە نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت.”

 

ئەمانەش هەن

ئەو شەش كەسە هاوكاری زیندانییەكەی سلێمانیان كردبوو بۆ هەڵهاتن

mohammed

گوندێكی سنووری چه‌مچه‌ماڵ بۆردومان كرا

mohammed

حکومەت بڕیارێکی گرنگی بۆ ئەم موچەخۆرانە دەرکرد

mohammed