20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەستیپێکرد.

 

دابەشکردنی فۆرم بەسەر خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا بۆ وەرگرتنی زەوی دەستیپێکرد. بەرپرسێکی خانەنشینی دەڵێت، دەبێت هەموو خانەنشینان لەو بانکە فۆرمەکە وەربگرن کە مووچەی لێ وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 29-07-2024 عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایگەیاند ، “ئەمڕۆ هەموو خانەنشینانمان دەتوانن بچنە ئەو بانکانەی کە مووچەی لێ وەردەگرن و فۆرمی وەرگرتنی زەوی وەربگرن و دوای پڕکردنەوەشی بیبنەوە بۆ ئەوێ.”

هەر ئەمڕۆ بەرپرسێک لە خانەنشینیی هەولێر ڕایگەیاند ، “ئەمڕۆ لە هەولێریش دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی دەستپێدەکات و لە بانکەکانەوە دەدرێتە سەرجەم خانەنشینان کە مووچەی لێ وەردەگرن.”

هەر خانەنشینێک ئەمڕۆ یان رۆژانی دواتر بچێت بۆ وەرگرتنی فۆرم، دەبێت دوو وێنەی خۆی، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، ناسنامەی خانەنشینی و فۆرمی وەرگرتنی خۆراکەکەی ببات.

سادق عوسمان، سەرۆکی یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، “دابەشكردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی خانەنشینان زۆرینەیان فەرمانگەی تایبەت بە خۆیان نییە، داواکراوە بچنە ئەو بانکانە بۆ وەرگرتنی فۆرم کە مووچەکەی لێوەردەگرن.”

جگە لە خانەنشینان، لە ژمارەیەک لە شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستانیش فۆرمی دابەشکردنی زەوی دراوەتە فەرمانبەران.

چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرم

– ناوی چواری داواکاری زەوی (فەرمانبەرەکە)
– ناوی چواری دایک
– شوێنی نیشتەجێبوون بە گوێرەی کارتی زانیاری
– شوێنی لەدایکبوون
– باری خێزانی
– ژمارەی ئەندامانی خێزان
– ئەو فەرمانگەیەی کاری لێ دەکات
– ژمارەی ساڵەکانی راژەی بە نووسین و بە ژمارە
– پشتگیریی بەردەوامبوون لە راژەکەی
– ناوی هاوژین و منداڵەکانی

ئەمانەش هەن

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

mohammed

شاخەوان عەبدوڵڵا: لەم دۆخەی ئێستای کەرکووک سەرژمێری ڕەت دەکەینەوە.

aso

کاتی ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم لەگەڵ بەغدا راگەیەنرا

mahir