20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

دارایی عێراق راگەیەنراوێکی تری لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ھەولێر بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە. وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هەولێر بە مەبەستی بەهێزکردنی هاریکاریی دارایی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بوون.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، پرسی بودجە، مووچە، خاڵە سنوورییەکان، باج و سیاسەتی گومرگی کە دەبنە مایەی سەقامگیریی ئابووریی وڵات، چەند بابەتێکی دیکە بوون کە لە کۆبوونەوەکاندا باس کراون.
هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەکان بە “دەرفەتی مێژوویی بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی دارایی هەردوولا” ناودەبات و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە زیاترکردنی هاوئاهەنگیی دارایی زیاتر لەنێوان هەردوولا کراوەتەوە. هاوکات ئەو وەزارەتەی عێراق دەڵێت، جەختیشیان لە “شێوازێکی دادپەروەرانە” بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان کردووەتەوە.

ئەمانەش هەن

بەپەلە. سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە هەولێر

Abduljabar Ali

لیستی مووچە ڕادەستی عێراق کرا وردبینی دەستی پێکرد

Abduljabar Ali

نـاوەرۆکی کـۆبـوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیەندرا

mohammed